ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ برادەرانی پلەیستەیشنە
هاوڕێیان ئێوە کە یاری و خزمەتگوزاریەکانی پلەیستەیشن دەکڕن لای ئێمە ٣ جۆرە:
کە تۆ یاری و خزمەتگوزاری بە فول ئەکاونت دەکڕی ئەوە بە تەواوی ئەو ئەکاونتە دەبێتە هی خۆت و دەتوانی ئیمێڵ و پاسوۆرد بگۆڕی.
بەڕێزت کاتێک یاری و خزمەتگوزاریەکانی پلەیستەیشن لای ئێمە دەکڕی بە جۆری لەسەر ئەکاونت تۆ دەبێت لەسەر ئەو ئەکاونتە یاری بکەیت و نابێت ئەکتیڤی سەر ئەکاونتی خۆتی بکەیت یاخود هەوڵ بدەی ئیمێڵ و پاسوۆردی بگۆڕی چونکە لە هەر کاتێکدا بتەوێ ئیمێڵ یان پاسوۆرد بگۆڕی یاخود ئەکتیڤی سەر ئەکاونتی شەخسی خۆتی بکەیت ئێمە لای خۆمانەوە ئەتوانین ئەکاونتەکە بگەڕێنینەوە و تۆش مافت بەسەر ئەو یاری و خزمەتگوزاریە نامێنێت کە لای ئێمە کڕیوتە و پارە ناگەڕێنینەوە .
بۆ ئەوانەی بە شێوەی ئەکتیڤ یاری و خزمەتگوزاریەکان دەکڕن بۆ PS4 - PS5 ئێوە نابێت بچنەوە سەر ئەو ئەکاونتەی ئێمە داومانە پێت تەنها ئەکتیڤی سەر ئەکاونتی شەخسی خۆتی ئەکەیت و تەواو ئیدی کارت بەو ئەکاونتە نامێنێت و نابێت بچیتەوە سەری تەنها بۆ یاری دابەزاندن نەبێت دەچیتە سەر ئەکاونتەکە کلیکی داونڵۆد لە یاریەکە دەکەیت و دەگەڕێیتەوە سەر ئەکاونتی خۆت، هەروەکو جۆری لەسەر ئەکاونت لەم جۆرەش ناتوانی ئیمێڵ و پاسوۆرد بگۆڕی بە هیچ شێوەیەک چونکە ئێمە ئەتوانین ئەکاونتەکە بگەڕێنینەوە و مافت بەسەر ئەو بەرهەمە نامێنێت کە لای ئێمە کڕیوتە و پارەکەت ناگەڕێنرێتەوە .
لەگەڵ ڕێزی بێ سنوری ستافی پەیجی یاری سەردەم و THOR بۆ هەموتان — بمێنن بەخێر ❤️
جیاوازی پڵەسەکان
یاری زۆر کەمی تێدایە و یاریەکانیشی یاری گەورە نین زیاتر بۆ ئۆنڵاین بەکار دێت، واتا گەر بتەوێت یاری بە ئۆنڵاین بکەیت پێویستە پڵەست هەبێت وە ئیسێنشاڵ بە پلەی یەکەم بۆ ئەو بابەتە سودی هەیە.
ئەم جۆرە مامناوەند بەرەو باشە، سەرووی ٤٠٠ یاری تێدایە وە مانگانە هەر یاریەکی نوێ بێت دێتە ناو پڵەسی ئێکسترا، هەموو تایبەتمەندیەکانی ئیسێنشاڵ لە ئێکسترا هەیە .
ئەم جۆرە باشترین جۆری پڵەسە بۆ عێراق، سەرووی ٥٥٠یاری تێدایە، دەتوانیت هەندێک لە یاریە نوێیەکانیش وەکو تریاڵ تاقی بکەیتەوە بە پێی یاریەکە لە نێوان ٣٠ دەقە بۆ ٢ سەعات، هەموو تایبەتمەندیەکانی ئێکسترا و ئیسێنشاڵ لە دیلوکس هەیە.
ئەگەر ڕاستگۆ بین بۆ عێراق جیاوازی دیلوکس و ئێکسترا زۆر نیە بۆیە ئێکسترا باشترین بژاردەیە و سعریشی هەرزانترە .
ئەم جۆرە لە ئەکاونتە ئەمریکیەکان و بەریتانیەکان بەردەستە، هەموو تایبەتمەندیەکانی پڵەسەکانی تری تێدایە، تەنها ئەوەی زیاترە کە یاریە کۆنەکانی پلەی ١ و ٢ ی تێدایە لەگەڵ کڵاود ستریمینگ کە بۆ عێراق هیچ سودی نیە.
چاوەڕوان بە...